ئۆنای ئیمری، راهێنەری ئەستۆن ڤێللا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هەڕەشە لە پێشەنگ دەکات
ئه‌مڕۆ ئیمری رووبه‌رووی تیپی پێشووی ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی گه‌ڕی 16ی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی ده‌ستپێده‌كات، له به‌هێزترین یاریی ئه‌مڕۆدا ئه‌ستۆن ڤێللا و ئارسیناڵ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه یارییه‌كی تایبه‌ته بۆ ئۆنای ئیمریی راهێنه‌ری ئه‌ستۆن ڤێللا.
پرێمه‌رلیگ له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕی 15ی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆش به‌بێ پشوودان گه‌ڕێكی دیكه‌ی ده‌ستپێده‌كات.گ
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
کریستال پاڵاس – لیڤەرپوول 03:30
برایتۆن – بێرنلی 06:00
مانچێسته‌ر یونایتد – بۆرنمۆس 06:00
شێفێڵد یونایتد – برینتفۆرد 06:00
ولڤەرهامتۆن – نۆتینگهام فۆریست 06:00
ئەستۆن ڤێللا – ئارسیناڵ 08:30.
یارییه‌كی تایبه‌ت بۆ ئیمری
ئه‌ستۆن ڤێللا له دوایاریی ئه‌مڕۆ میوانداریی ئارسیناڵ ده‌كات، یارییه‌كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بۆ ئۆنای ئیمریی راهێنه‌ری ئیسپانی هه‌یه، كه ئێستا مه‌شقی ئه‌ستۆن ڤێللای به‌ده‌سته‌وه‌یه و پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌ك راهێنه‌ری ئارسیناڵ بوو.
ئیمری ئه‌م وه‌رزه ئاستی ئه‌ستۆن ڤێللای به‌رزكردووه‌ته‌وه و له گه‌ڕی رابردووش بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگیان به‌سه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو تۆمار كرد به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ، هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كانی پێشوو له تۆتێنهام و فولهامیشی بردووه‌ته‌وه.
ئیمری ده‌ڵێت، “ئێستا به كاتی نایابدا تێده‌په‌ڕین”.
له ریزبه‌ندی ئێستای خوله‌كه‌دا، ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه به 36 خاڵ، ئه‌ستۆن ڤێللاش له پله‌ی سێیه‌مه به 32 خاڵ و تیپه‌كه باشترین كاته‌كانی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت.