هێشتا هۆکارەکەی دیار نیە

بەشە ناوخۆییەک لە سۆران ئاگری گرت و گیانلەدەستدان هەیە

964+

ئاکام ‌غەفور – سۆران

نزیکەی نیو کاتژمێرە لە سۆران ئاگر لە بەشە ناوخۆییەک کەوتووەتەوە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە.

بەرگری شارستانی سۆران بە 964ی وتوە، چەند تیمێک سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکە ژمارەیەک خوێندکار گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سۆران

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، تا ئێستا بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە 9 کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەوانەی لەناو بەشە ناوخۆییەکە بوون، جگە لە خوێندکار کرێکارێش لەوێ هەبوونە، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران دەڵێت، هێشتا لەناو بەشە ناوخۆییەکە خەڵک ماوە و لە هەوڵی رزگارکردنین.