دەستیانکردووە بە رووخاندن

لیژنەی لابردنی زیادەڕۆ لە سۆران دروست کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی سۆران لیژنەیەک بۆ لابردنی دوکان و خانووی زیادەڕۆی سەر شەقامە سەرەکییەکان دروست کرا و چەند تیمێک دەستیانکردووە بە رووخاندن، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێت، شار قەرەباڵغ بووە و پێویستی بەوەیە.

ئەمڕۆ هەینی 8.12.2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ماوەی نزیکەی شەش مانگە خاوەنی دوکان و خانووە زیادەڕۆکان، ئەوانەی رێڕەوی شەقامە سەرەکییەکانیان گرتووە، ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەر شوێنەکانیان چۆڵ نەکەن دەیڕووخێنن.

بەهۆی داخستنی شەقامە سەرەکییەکان، قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستب ووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خاوەنی دوکان و خانووەکان ئاگادار کراون، کە دەبێت شوێنەکانیان چۆڵ بکەن، هەڵگورد شێخ نەجیب وای وت.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە قایمقامیەتی سۆران بڵاویکردووەتەوە، بە شۆفڵ دەستکراوە بە رووخاندنی شوێنە زیادەڕۆکان و ئەمەش کاردانەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی سنوورەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاگاتان لە ئاژەڵەکانتان بێت شارەوانی دەیبات

ئاگاتان لە ئاژەڵەکانتان بێت شارەوانی دەیبات