هەواڵی زیاتر دەبینن

ئاوەکەی خورماتوو کەڵکی نییە و پۆلیسی زاخۆش بەدوای سواڵکەرەکان دەگەڕێت

ژووری هەواڵ

خەڵکی خورماتوو یەک دنیا گلەییان لە ئاوی خواردنەوەی ماڵان هەیە و دەڵێن کلۆری تێناکرێت و هەزار دەردی پێوەیە، ئەو دەزگایەنەش کە ئاگایان لە ئاوەکەیە دەڵەن وەڵا راست دەکەن.

خاوەنی زەوییەکانی گوندی کۆری لە هەولێر چاوی چاوەڕوانییان گەشایەوە، دەتوانن هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى شارەوانیى هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.

پۆلیسی زاخۆ بۆ سواڵکەرەکان دەگەڕێت، دەڵێت قەرارێکەو داومانە، نابێ سواڵکەر لە زاخۆ بمێنێت.