دوو تۆن

تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد

+964

هیڤی دێوالی-دهۆک

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی تەندروستی بۆ  بنکە تەندروستییەکانی دهۆک دابین کرد.

زۆربەی کەلوپەلەکان پێکدێن لە کەرەستەی تەندروستی وەک کورسی، دەرمان، تەختی نەخۆش، عەرەبانەی گواستنەوەی نەخۆش، ئامێری هێڵکاریی دڵ و کومەڵێک ئامێری دیکەی پزیشکی” .

حەمزە رەزەکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە 964ـى وت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی پزیشکی بۆ تەندروستی دهۆک دابین کردووە.

وتیشی، کەلوپەلەکان سوودیان هەیە بۆ کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش، کە بڕەکەی دوو تۆنە.

“ئەم کەلوپەلانە بۆ کۆگایەکانی تەندروستیی دهۆک گواستراونەتەوە، دوای ئەوە دابەش دەکرێن بەسەر بنکەکانی سەر بە تەندروستیی دهۆک بە پێی پێویستی بنکەکان، حەمزە رەزیکی وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەندروستیی کۆیە: هەر کارمەندێک دەیەوێت ببێتە هاوەڵی حا...

تەندروستیی کۆیە: هەر کارمەندێک دەیەوێت ببێتە هاوەڵی حاجیان پێمان بڵێ