دیمه‌نى ئه‌و ماددانه‌ى كه به سێ تۆمه‌تباره‌كه گیراون و ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه..
سێ تۆمەتبار به سێ جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاسایشى گشتیی هەولێر بڵاویكرده‌وه، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه ماده‌كانى کریستاڵ و جامایکا و کەپتاگۆنیان پێبووه.
به پێی راگەیاندراوێكى بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لە جامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن، دەستی بەسەرداگیراوه .
ده‌شڵێت، ئه‌و سێ تۆمەتباره کاری کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەرەوە كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.