جەماوەر چی‌یان کرد؟
له به‌ڕازیل كاره‌سات روویدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی سانتۆس بۆ یه‌كه‌مجار له خولی به‌ڕازیل و دوای 111 ساڵ، بۆ پله دوو دابه‌زی، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ یانه‌كه‌ی پێڵیی ئه‌فسانه و نه‌یمار، جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ش داروبه‌ردیان سووتاند.
سانتۆس ئه‌م به‌یانییه به کاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو بە کاتی بەڕازیل”، له دواگه‌ڕی خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ڕازیلدا به ئه‌نجامی 1- 2 گۆڵ به یانه‌ی فۆرتالیزا دۆڕا، به‌مه‌ش تیپه‌كه بۆ پله دوو دابه‌زی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی به‌شدارییه‌كانی له خوله‌كه‌دا، كه 111 ساڵه.
دوای یارییه‌كه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سانتۆس به توڕه‌یی و ناڕه‌زایی زۆره‌وه رژانه ناو یاریگه و هه‌وڵیان دا ئه‌زیه‌تی یاریزانانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن، به‌ڵام پۆلیس توانی كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكات.
به‌ڵام دواتر جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناوشاردا ئاگریان له چه‌ند ئۆتۆمبێڵ و پاس و چه‌ند شوێنێكی دیكه به‌ردا.
سانتۆس به یانه‌ی پێڵێ و نه‌یمار و رۆبینیۆ ناسراوه، له مێژوودا ده‌یان ئه‌ستێره‌ی ناوداری پێگه‌یاندووه.
سانتۆس خاوه‌نی ده‌یان نازناوه له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕازیل و ئه‌مریكای باشوور، هه‌روه‌ها مۆندیالی یانه‌كانیشی به‌ده‌ستهێناوه.