خەڵکی جوانڕۆیە

پاسەوانی سنور کۆڵبەرێکی بریندارکرد

964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە

ئێوارەی ئەمڕۆ پاسەوانی سنوور لە نزیک تەوێڵە تەقەیان لە  کۆڵبەرێک کردووە و برینداریان کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە 964 دراوە، کۆڵبەرەکە ناوی موزەفەر نازدارە و تەمەنی 43 ساڵە، خەڵکی شاری جوانڕۆیە کە کاری کۆڵبەری دەکات لە نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و باشوور.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە 964ی وت، کۆڵبەرێک بە برینداری هێنراوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و فیشەکێک بەر شانی کەوتبوو وای، دوای ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و رادەستی پۆلیسی هەڵەبجە کراوە بۆ تەواو کردنی دۆسیەکەی.

لە سنوری ناوچەی هەورامان کە هەردوو کوردستانی باشور و رۆژهەڵات پێکەوە دەبستێتەوە رۆژانە بە سەدان هاوڵاتی کاری کۆڵبەری دەکەن، ئاماری رێکخراوی هەنگاو دەریدەخات مانگی رابردوو 110 کۆڵبەر بەگوللەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندارکراون.