موچە دەگرێتەوە؟
وەزارەتی دارایی خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2023 راگرت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2023 بەهۆی نزیکبونەوەی کۆتایی ساڵ، دەڵێت، ئامانج لەم کارە پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیانە بە وەزارەت.
بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی لە رێکەوتی 10.12.2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و موچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێ مانگانە، خەرجییەکانی پاککردنەوە و خواردن ناگرێتەوە.
لە رێکەوتی 7.12.2023، سیستمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان رادەگیرێت و ئەم راگرتنە تاوەکو خەرجی ساڵی دارایی 2024 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە رێکەوتی دەرچوونی ئەم رێنماییانە، نابێت هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاراسەتەیان بکرێت، ئەوانەشی پێشتر رەزامەندیان لەسەر دراوە و لە سیستمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان تۆمار کراون، لە ساڵی نوێ کاریان لەسەر دەکرێت.