دارە بڕاوەکان. فۆتۆ: پۆلیسی ژینگەی راپەڕین
كێ ئه‌مه‌ی كردووه؟
20 داری ته‌ڕی به‌ڕوو و مازوو بڕانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 داری ته‌ڕی به‌ڕوو و مازووی بڕاوه‌دا گرتووه، به دوای ئه‌و كه‌سه‌شدا ده‌گه‌ڕێن، كه كاره‌كه‌ی كردووه.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، له سنووری قه‌زای پشده‌ر، له گوندی بێكڵۆی سه‌ر به ناحیەی هیرۆ، مه‌فره‌زه‌كه‌یان دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 داری ته‌ڕی بڕاوه‌دا گرتووه، كه دار به‌ڕوو و دار مازوو بوونه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، به دوای تۆمه‌تباری ئه‌و كاره‌دا ده‌گه‌ڕێن و رووبه‌ڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش رێوشوێنی یاساییان ده‌ستپێكردووه.