ئێستا تەواو بوو
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی به‌هێزی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره هه‌ولێر له‌و یانه‌یه ده‌باته‌وه له ركابه‌رییه‌كانی خولی عێراقدا.
یارییه‌كه له گه‌ری حه‌وته‌می خوله‌كه بوو، له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری كرا و ژماره‌ی هانده‌ران وه‌ك یارییه‌كانی پێشوو زۆر نه‌بوون.
له گێمی یه‌كه‌مدا شێركۆ كه‌ریم لێدانی سزای بۆ هه‌ولێر له ده‌ست دا، به‌ڵام به گشتی هه‌ولێر باشتر یاریی كرد.
له گێمی دووه‌مدا ناوبژیوان لێدانێكی دیكه‌ی سزای بۆ هه‌ولێر ژمارد، كه تۆپ به‌ر ده‌ستی یاریزانێكی نه‌فتی وه‌سه‌ت كه‌وت، ئه‌مجه‌د رازی، كه وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد، توانی بیكاته تاكه گۆڵی یارییه‌كه.
هه‌ولێر دوای دوو شكست، بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 7 خاڵ و چه‌ند هه‌نگاوێك له ریزبه‌ندییه‌كه ده‌چێته پێشه‌وه، نه‌فتی وه‌سه‌تیش به 2 خاڵ له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه.
هه‌ولێر و نه‌فتی وه‌سه‌ت پێشتر 10 یارییان به‌یه‌كه‌وه له “خولی عێراق” كردبوو، كه 7 جار نه‌فتی وه‌سه‌ت براوه بووه و 3 یارییش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتبوو، بۆیه بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، یه‌كه‌م بردنه‌وه بوو بۆ هه‌ولێر به‌سه‌ر ئه‌م یانه‌یه له خولی عێراقدا.