نیگەرانی هەیە

راهێنەری یانەی هەولێر سەبارەت بە یاریزانەکان هۆشداری دەداتە یانەکەی

964+

هێژا خەسرەو – هەولێر

دوای تەواوبوونی یارییان بەرامبەر پێشمەرگەری سلێمانی کە تێیدا یانەی هەولێر بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی بردبووەوە، عەباس عوبێد نیگەرانی خۆی لەبارەی رەوشی یانەکەی دەربڕی و پاڵپشتی خۆی بۆ یاریزانەکان دووپاتکردەوە.

عەباس قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “ئێمە زۆر بە باشی مەشق و راهێنانمان کردووە و تیپەکەمان لە کەمپی مەشق و راهێنانەکاندا بە باشی کارەکانیان کردووە و لێیان رازیم، ئەوان ئاستی هونەرییان زۆر باشە و زۆر پێشکەوتوون، لەم رووەوە هیچ کێشەیەکمان نییە”.

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یاریزانان و ستافی راهێنەرانی یانەی هەولێر سایستە داراییەکانیان دواکەوتووە، سەبارەت بەم هەواڵەش راهێنەرەکەی هەولێر وتی: “ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر دەروونی یاریزانان دەبێت، من لەم شتە دەترسام کە رووبدات، چونکە ئەوە شتێکی زۆر خراپە پێش دەستپێکردنی خول شایستە داراییەکانی یاریزانان دوابکەوێت، داوا لە کارگێڕی یانەکەم دەکەم پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە، ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپ لەسەر یاریزانەکان درووستدەکات”.

سەرۆکی یانەی هەولێر دەربارەی سکاڵاکانی سەر یانەکە روو...

سەرۆکی یانەی هەولێر دەربارەی سکاڵاکانی سەر یانەکە روونکردنەوە دەدات