هەواڵی زیاتر

پێنجشەممە موچە دابەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

تا ئێستا ئامارێك له‌به‌رده‌ست نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك چه‌ند منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى كار ده‌ڵێت، پلانیان هه‌یه‌ رووپێوییەكی بۆ بكه‌ن.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، هه‌زار و 500 منداڵ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لەسەر شەقامن و کاردەکەن.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تەکە 964ـى راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نێكی تایبه‌تمه‌ندیان داناوه‌ به‌ناوى ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵ و رووپێوییەک دەکەن بۆ دەستخستنی ئاماری منداڵانی ئێشکەر لە کوردستان.
***
لە دهۆک تووی وشک و لە سلێمانیش بامێی وشک خەڵکیان لێ کۆبووەتەوە، نرخی کیلۆیەک توو لە نێوان هەشت بۆ 10 هەزار دینارە و نرخی کیلۆیەک بامێش لە سلێمانی 50 هەزار دینارە.
توانا عوسمان، کە خاوەنی دوکانێکی وشکەفرۆشییە لە حەوزە وشکەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو بامێیە زۆر تایبەت و بەلەزەتە، ئەگەر بێت و ئەو کەسەی لێیدەنێت شارەزا بێت.
دەڵێت تەنیا 100 گرام لەو بامێیە بە ئەندازەی کیلۆیەک بامێی تەڕە.
لە دهۆکیش، نایف بەرواری، کە خاوەن دوکانێکی گیای سروشتییە بە 964ـى وت، ماوەی چەند ساڵێکە داواکاری زۆر لەسەر تووی وشکكراوی خۆماڵی هەیە.
دەشڵێت، تووی سپی وشکكراو سوودی بۆ مروڤ زیاتره‌، بەشی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی دەیکڕن دەڵێن بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی بەکاری دەهێنن.
***
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی 11ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە هەژماری فەڕمی خۆی، وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، ئەوەی وتووە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکان ئاگادارکرانەوە دەست بەدابەشکردنی موچە بکەن.
ئەوە مووچەی مانگی 11ـیە لیوا هاوبەشەکان وەریدەگرن و نووخشە بێت لە سەرجەم فەرمانبەرانی دیکەی هەرێمیش.