لیژنەکە چوونە سەر مۆلیدەکە
پارێزگاری هەولێر خەمی مۆلیدەکەی نەخۆشخانەی پاری خوارد
964+
ژووری هەواڵ
هەر ئەوەندەی رۆژ بووەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر تیمێکی ناردە سەر نەخۆشخانەی پار و ئەوانیش دەڵێن بەشێکیان چارەسەر کردووە و ئەوەی تر کە ماوە کەمێک زەحمەتە.
دوێنێ شەو ئەو ماڵانەی کە کەوتوونەتە دەوروبەری نەخۆشخانەی پار لە هەولێر نامەیەکیان بۆ 964 نارد و نووسیبویان حاڵیان بە دەست مۆلیدەی نەخۆشخانەکەوە شڕە و ئیسراحەتیان نەماوە.
هەر شەوێ 964 پارێزگاری هەولێری لەو کێشەیە ئاگادارکردەوە، ئەویش دەمودەست چارەسەری کێشەکەی بە سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان سپارد.
ئەم بەیانییە لیژنەکە چوونە سەر مۆلیدەکە و لەوێ قسەیان بۆ 964 کرد.
خۆران تەحسین سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر وتی، پێشتر مۆلیدەیەکیان بە نەخۆشخانەکە گۆڕیوە و ئەمەی کە ئێستا هەیە بەپێی ستاندارەکانە، وتیشی ”چارەسەر ئەوەیە کارەبای بەردەوام بۆ ئەم ناوە دابین بکرێت”.