هەواڵەکانی دوانیوەڕۆ
سەگکوژەکە ئازادکراوە
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ ژن و پیاوێکی کورد کە بۆ عەمرە چوبوونە سعودییە وەفاتیان کرد، بەمەش ژمارەی ئەوانەی ئەمساڵ لەماڵی خوا گیانیان لەدەستداوە بوو بە دوانزە.
ئەم ماوەیە لەسلێمانی خەڵک زیاتر لە جاران زۆپای غاز دەکڕن، چونکە دەڵێن بۆ خۆ گەرمکردنەوە هەرزانتر دەکەوێت، زۆپا فرۆشەکان دەڵێن ئەم چەند رۆژە دوو ئەوەندەی جاران دەفرۆشین.
هێشتا دەزگا ئەمنییەکان لەو دۆسێیە دەکۆڵنەوە کە پیاوێک لە هەولێر سەگی سەربڕیوە.