دیمهنى یهكێك له چالاكییهكانى بهرگرى شارستانى راصهڕین لهمانگى رابردوو... وێنه: راگهیاندنى بهرگرى شارستانى راپهڕین
کەسێک گیانى لەدەستداوە
مانگى رابردوو تهنیا 11 رووداو له سنوورى راپهڕین روویانداوه
964+
وریا فەتاح
مانگی رابردوو ئیدارەی راپەڕین حاڵی زۆر خراپ نەبوو لەگەڵ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە 11 ئاگرکەوتنەوە روویداوەو کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بەرگری شارستانی راپەڕین چالاکییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوەو نوسیویانە کە لەو ئیدارەیە 11 رووداو هەبووە، 964 سۆراغی کرد رووداوەکان بریتی بوون لە ئاگرکەوتنەوەی ماڵ و ئۆتۆمبێل و تەقینی تانکی، بریندار هەبوون و تاکە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
گیان لەدەستدانەکە 6ی مانگ روویداوە، ئەو پیاوە 51 ساڵە بوو کە لەو کاتەی سەربانی ئیزوگام کردبوو ئاگر لە گیانی بەربوو، مانگی رابردوو میدیاکان زۆر باسیان کرد.
عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین تایبەت بە 964 وتى، کۆی گشتى زیانى روداوەکانى مانگى رابردوو بە 10 ملیۆن و 600 هەزار دینار، خەمڵێدراوە.
هەر مانگی رابردوو 61 پشنکینیان بۆ شوێنەکان هەبووە کە پێنج لەو شوێنانە نەگونجاو بوون، پشکنینەکان ئەوانە دەگرێتەوە کە داوای مۆڵەتیان کردووە یان بەسەریان دەکەنەوە بزانن بۆ حاڵەتی نەخوازراو سەلامەتن یان نا.
بەرگرى شارستانى راپەڕین، نۆ بنکە و یەک مەفرەزەی هەیە و هەرچی لەقەزا و ناحیەکانى سنورى ئیدارەى راپەڕیندا رووبدات کاری ئەوانە.