ڤیتۆر رۆکی . فۆتۆ:ئاژانسەکان
ماڵئاوایی لە بەڕازیل کرد
رۆكی به‌ره‌و بارسێلۆنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ڤیتۆر رۆکی، یاریزانی به‌ڕازیلی، ژیانی ده‌گۆڕێت و له مێركاتۆی زستانه‌دا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه ده‌كات.
ڤیتۆر رۆكی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانه‌ی ئەتلێتیکۆ پاراناینسیی به‌ڕازیلی کرد.
دوو رۆژ لەمەوبەر یانەی ئەتلێتیکۆ گواستنەوەی رۆکێی بۆ بارسێلۆنا راگەیاند، هاوکات یارییەکەی سانتۆس دوایین یاریی بوو، كه دوێنێ به‌شداریی تێدا كرد و به سێ گۆڵ بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه، جه‌ماوه‌ری یانه به‌ڕازیلییه‌كه چه‌پڵه‌رێزانی رۆكییان كرد، به‌ڵام یاریزانانی سانتۆس به پاڵپێوه‌نان بردیانه ده‌ره‌وه، چونكه كاته‌كه دره‌نگ بوو بۆ ئه‌وان.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، رۆكی به 40 ملیۆن یۆرۆ روو ده‌كاته بارسێلۆنا.