وێنەیەکی سیستمی پریپەید ...... وێنە: وەزارەتی کارەبا
نرخ و بڕەکەی ناگۆڕێت
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كاره‌باكه‌ت پریپه‌ید بێت سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی کارەبا له راگه‌یاندراوێكدا هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵان و بازرگانی ئاگادار دەکاتەوە، هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە پریپەید، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات و داواکارییەک بە پڕکردنەوەی فۆڕمێک پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی کاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی سیستمی پریپەیدی بۆ بکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با دابین ده‌كرێت، بێ ئەوەی گۆڕانکاری لە کرێ و ماوەکانی پێدانی کارەبا بکرێت.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ نرخى كاره‌بای پریپه‌یدى داناوه، بریتییه له هەر کیلۆواتێک بۆ ماڵان به 18 دینار و بۆ شوێنه بازرگانییه‌كان 156 دیناره.
سیستمی پریپەیدی کاره‌با، سیستمێکی جیهانییە و وەزارەتی کارەبای هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکردووە بە هۆیەوە بە شێوەیەکی ئابوورییانە کارەباکە بەکار دەهێنرێت و لە پلانیاندایە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.