لە یەک ملیار زیاتری تێدەچێت
خۆڵ و تاسەکانی ئاشتی بۆ تەقتەق دەبن بە قیری تەواو
964+
ئەحمەد مستەفا
بە درێژایی 10 کیلۆمەتر، چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای نێوان ناحیەی ئاشتی بۆ ناحیەی تەقتەق چووە بواری جێبەجێکردنەوە و خەڵکی ئەو ناوچانە ئیتر لە بری خۆڵ بەسەر قیردا هاتوچۆ دەکەن.
بودجەی پڕۆژەکە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تەرخانی کردووە و گوژمەکەی یەک ملیار و 107 ملیۆن دینار و 580 هەزار دینارە.
چارهسهرى هاتوچۆى زۆربهى گوندهكانى ناحیهى ئاشتى دهكرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023 هەڵگورد عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی بە 964ی وت، دەستپێکردنی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای نێوان ناحیەی ئاشتی و ناحیەی تەقتەق بە درێژایی 10 کیلۆمەتر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشی وت، نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بریتییە لە هەڵکەندنەوەی قیری رێگاکە لەو شوێنانەی تێکچووە و چاککردنەوەی تاسە و چاڵەکان و دووبارە قیرتاوکردنەوەی، بەوتەی ناحیەی ئاشتی، “لەلایەن کۆمپانیای باهۆز و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە پڕۆژەکەی دەستیپێکردووە”.