خه‌ڵكی وڵاتێكی دراوسێن

ئاسایشی هه‌ولێر: باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ئاشكرای كرد، باندێكی بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ خه‌ڵكی سوریان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، لەلایەن هێزەکانیانەوە باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کران، کە لە دوو ژن و دوو پیاو پێکهاتوون و خەڵکی وڵاتی سوریان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ لە کاتی دەستگیرکردنیان دەستیان گرتووه‌ بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆره‌كانی (کریستاڵ و مەریوانە).
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێن، “سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین، کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکارن لە پێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان”.

ئاسایشی هەولێر هاوکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی باندەکە، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە و دەستگیرکردنی باندەکە دووپات دەکەنەوە.

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیر کرا

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیر کرا