پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

مێسی داوای رزگارکردنی زەوی دەکات

964+

سۆما حەکیم زادە

ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و کاپتنی یانەی ئینتەر مەیامی لیۆنێل مێسی لە ئینستگرامی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکرووەتەوە و تۆپێکی لە دەستە و دەڵێت: ئەوەی من لەدەستمدایە هێندە بەنرخە و زێڕینە، وادەکات هەموو کەسێک هەست بکات سەر بە کۆمەڵگەی جیهانییە.

لە پەیامە ڤیدیوییەکەدا مێسی تۆپێکی زێڕینی بەدەستەوەیە و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەسارەی زەوی.

لە هەمانکاتدا لە کۆنفڕانسی کەشوهەوا لە لوتکەی نەتەوەیەکگرتوەکان COP28 لە دوبەی بەڕێوەچوو، مێسی بە پارچەیەک ڤیدیۆ پشتگیری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا راگەیاند و  داوای رزگارکردنی هەسارەی زەوی دەکات.

لەم رۆژانە لە دوبەی پایتەختی ئیمارات کۆنفڕانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتوەکان COP28 بەڕێوەدەچێت و بابەتەکانی

لەم رۆژانەدا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی میوانداریی چالاکییەکانی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، کە تا 12ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

مێسی بە چاوی خۆت ببینە و یاری لەگەڵ بکە

مێسی بە چاوی خۆت ببینە و یاری لەگەڵ بکە