وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت

لە هەرێم 58%ی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و تا ئێستا 151 ملیۆن لیتر نەوتیان دابەشکردووە.

بەپێی ئەو ژمارانە بێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردوەتەوە، لە هەولێر نزیکەی 60 ملیۆن لیتر نەوت، لە سلێمانی نزیکەی 59 ملیۆن لیتر نەوت و لە پارێزگای دهۆک، نزیکەی 32 ملیۆن لیترە.

تا ئێستا لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی 58%ی خێزانەکانی هەرێم لێی سودمەند بوون، ئەمەش دەکاتە 756 هەزار خێزان.

لە سەرەتای مانگی 10 پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد، دواتر گەیشتە ناو شارەکان و ئەو پرۆسەیە تا ئیستاش بەردەوامە و هەر بەرمیلێکی 200 لیتری بە 100 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

لە کاتی دابەشکردنی نەوت ئاستەنگ بۆ تەنکەرەکان دروست دە...

لە کاتی دابەشکردنی نەوت ئاستەنگ بۆ تەنکەرەکان دروست دەبن