964+
بڕیاریدا
دادگای فیدراڵی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانی لە هەڵوەشانەوە رزگار کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی ئەو خشتەیەی دادگای فیدراڵی بۆ دانیشتنەکانی ئەمڕۆ داینابوو، یەکێک لە دۆسیەکان سکاڵای پارێزەرێک بوو لەسەر نایاسایی بوونی سەندیکای پارێزەران، بەڵام ئەو دادگایە رەتیکردەوە ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی ئەوان بێت.
ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە 964ی وت، لە بەغداین و کەمێک لەمەوبەر دادگای فیدراڵی ئەوەی رەتکردوە کە ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی ئەوان بێت.
سکاڵاکە لەلایەن پارێزه‌ر مه‌سعود محێدین به‌هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانه‌وه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ تۆماركراوە و داواده‌كات هه‌موو بڕیاره‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانی کوردستان له ساڵى 2019- ەوە هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.