"زیاتر له 80%ـى دیارده‌كه بنبڕكراوه"
ساڵێكه پۆلیسه‌كانى ئاكرێ به‌دواى سواڵكه‌ره‌كانه‌وه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى ساڵێكه پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ به‌دواى نه‌هێشتنى دیارده‌ى سواڵكه‌رین له سنووره‌كه‌یان و به‌دیاریكراویش هه‌موو هه‌ینییه‌ك له به‌رده‌مى مزگه‌وته‌كان ده‌بیندرێت.
دوێنێ هه‌ینی به‌هه‌مان شێوه‌ك پۆلیس له‌به‌رده‌م زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان بیندران، به‌ڵام عیماد حسێن بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێت “دیارده‌كه كۆنتڕۆڵكراوه”.
لە سنوری قەزای ئاکرێ 162 مزگەوت ، چوار تەکیە و چوار کەنیسە هەن.
پۆلیسی هەموو بنکەکانی قەزای ئاکرێ و سێ ناحیەی سنووره‌كه‌ى راسپێردراون رۆژانی هەینی بچنە بەردەم مزگەوتەکان هەر سواڵکەرێک ببینن دەستگیری دەکەن.
موقەدەم عیماد حوسێن به 964ـى وت، زیاتر له 80%ـى ئه‌م دیارده‌یه كۆنتڕۆڵكراوه، له‌م ماوه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆرى سواڵكه‌ر ده‌ستگیركراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
وتیشی “ئه‌وه سواڵكه‌رانه‌ى جارجار ده‌بیندرێن خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى ئاكرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رده‌مى مزگه‌وته‌كان، به‌ڵكو له شوێنی دیكه‌ى سنووره‌كه‌شیان ببیندرێت له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتن و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، ده‌ستگیر ده‌كرێن.
پیچشتر جەوهەر حەدێ بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ به 964ـى وتبوو، ئه‌وان لەگەڵ دیاردەی سواڵکردن نین، تەنیا لە حاڵەتی زۆر دەگمەن نەبێت.
به‌قسه‌ى ئه‌وقافی ئاكرێ، حاڵەتی دەگمەن ئەوەیە، نەخۆشێک ئەگەر هیچ چارەیەکی پارەیەکی زۆری پێویست بێت، لیژنەیەکی سێ کەسی یان پێنج کەسی بۆ دروست دەکرێت، سندوقێکی لە بەردەم مزگەوت بۆ دادەنرێت تەنیا بۆ یەکجار، بەم شێوەیە رێگەپێدراوە.