یەک رۆژ سکت بچێت و گوێی نهدهیتێ، گورچیلەت خۆمان خۆش
تەندروستی سلێمانی هۆشداریی دەدات
میدیازان – دیلان محەمەد – سلێمانی
تەندروستی سلێمانی ھۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدات، ئەگەر لە رۆژێکدا یەکجار سکیان بچێت، ئەوا دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن، ئەگینا دەبێتە هۆی راوەستانی گورچیلە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە میدیازانی وت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 700 منداڵ بە هۆکاری سکچوون سەردانی نەخۆشانەکانیان کردووە.
ئەو دەڵێت، تەنیا 137یان پێویستیان بە مانەوە هەبووە لە نەخۆشخانەکان، هەروەها تەنیا ٤٠یان توشی سکچوونی بەردەوام و رشانەوە هاتوون.
بهرپرسیانی تهندروستی ئاماژه بهوه دهكهن ئەوە ئەنفلۆنزای وەرزییە، بەڵام ئەمساڵ رێژەکەی زیاترە، بە وتەی شارەزایان، هۆکارە سەرەکییەکان گۆڕانکاری کەشوهەوای وەرزی و تێکەڵبوونی منداڵانە لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان.
لەبارەی سەردانی هاوڵاتیان بۆ نەخۆشخانەکان، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داوای کرد لە هاوڵاتیان ئەگەر سکچوونیان هەبوو بەپەلە و بێ دواکەوتن سەردانی نەخۆشخانە بکەن، چونکە “ئەگەر چەند رۆژێک بەو شێوەیە بمێننەوە، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی راوەستانی گورچیلەیان”.