لە سەیدسادق بووە

بەم هەینیە ئۆتۆمبێڵێک لە پیاوێکی دا و گیانیلەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سەیدسادق، سەیارەیەک پیاوێکی کرد بە ژێرەوە و گیانیلەدەستدا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە سلێمانی.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 1.12.2023 لە نزیک هەیکەلەکە روویداوە، “هەیکەلەکە” شوێنێکە لەناو سەیدسادق.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی سەیدسادق بۆ 964 هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، تەرمی پیاوەکە ئێستا لە پەیمانگەی پزیشکی دادوەرییە لە سلێمانی و شۆفیری ئۆتۆمبێڵەکەش بکەریش دەستگیرکراوە، ئۆتۆمبیلەکەشی دەنێردرێت بۆ دەستبەسەرداگرتن تا لێکۆڵینەوەکان دەگەنە ئەنجام.

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا