جۆری دڕاگۆرى ئه‌ڵمانییە
به‌رگرى شارستانى سۆران شەش ئامێری نوێى ئۆكسجینی بۆ دابینکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت، چه‌ند ئامێرێكی ئۆكسجینیان بۆ دابینكراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زیاتر كۆنتڕۆڵى ئه‌و رووداوانه بكه‌ن كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان تێدایه.
ئامێره‌كان شه‌ش دانه‌ن له جۆرى دڕاگۆرى ئه‌ڵمانین، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه به‌كارده‌هێندرێت كه رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه رووبدات و كارمه‌نده‌كانیان پێویستیان به‌وه بێت له ژووره‌وه كارى كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه بكه‌ن و ئامێره‌كه بۆ مه‌به‌ستى هه‌ناسه‌دان به‌كاربهێنن.
نه‌قیب ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى وت، ئامێره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سۆرانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دابین كراون.
وتیشی، “چه‌ند ئامێرێكى ئۆكسجینمان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى كۆن بوونیان وه‌كو پێویست كاریان پێنه‌ده‌كرا و كه‌لوپه‌لى یه‌ده‌گیشیان نه‌بوو بۆ چاككردنته‌وه‌یان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و ئامێرانه بۆ كارى زۆر پێویست له‌ناو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه به‌كارده‌هێندرێن.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى، ساڵانه له سنووره‌كه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆرى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه رووده‌ده‌ن و ئه‌و ئامێره‌ش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پێویستن و گرنگن.