دیمه‌نێكی توره بهرههمهاتووهكهى هه‌ولێر.. وێنه: راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر
پڕۆژه‌یه‌ك سه‌وزه بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كات
توره‌كانى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر پێگه‌یشتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات، بۆ چاندنى به‌رهه‌مى سه‌وزه و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه راهێنان به جوتیارانى ئه‌م بواره بكات بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو سوود له‌و ئه‌زمونه‌یان وه‌ربگرن .
پڕۆژه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، بەناوی گەشەپێدان و خۆئامادەکردنه، له‌لایه‌ن UNDP بە هاوکاری رێکخراوی Welthungerhilfـى ئه‌ڵمانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئێستادا چه‌ند جۆرێك سه‌وزه‌یان لێ به‌رهه‌م هاتووه.
وه‌ك سه‌ره‌تا، چوار خانووی پلاستیكیان دروستكردووه و له‌ناویدا چه‌ند كارمه‌ندێك ده‌بیندرێن كه به‌رهه‌مى توریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، دوو لەو خانوانه له شەمامک دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش لە قوشته‌پە دروستكراون.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، به 964ـى وت پڕۆژه‌كه‌یان به‌شێكه بۆ رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان و بە بودجه‌ى حکومەتی به‌ریتانیا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌مه قوناغى یه‌كه‌مى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه له داهاتوو فراوانتر ده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له‌و پڕۆژه‌یه‌دا راهێنان به جوتیارانى ئه‌م بواره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌داهاتوو سوودى لێوه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ى له پلانى كشتو‌كاڵى هه‌ولێردا هه‌یه، ژماره‌ى ئه‌و خانووه پلاستیكیانه له داهاتوودا زیاتر بكات و ئه‌و به‌رهه‌مه سه‌وزانه‌ش به‌رهه‌م بهێنن كه پێداویستى رۆژانه‌ى خه‌ڵكن له شاره‌ى هه‌ولێر.