دیمه‌نێكی چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه‌ى گوێر.. وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
بارانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه دایڕوخاند
پرده‌كه‌ى گوێڕ چاكده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پرده داڕووخاوه‌كه‌ى گوێڕ لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی ناحیە لەلایەن کۆمپانیای OP نۆژەندەکرێتەوە، كه به‌هۆى بارانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه، داڕووخابوو.
پرده‌كه، ژماره‌یه‌ك گوندى سنوورى گوێڕ هاتوچۆى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش گوندى عه‌لى مه‌لاداودیان كه 200 خێزانى لێ ده‌ژیت.
مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه كاركردن بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌م پرده ده‌ستیپێكردووه و ئێستا له قۆناغى كۆنكرێتكردنه‌وه دایه.
وتیشی “دوو رۆژى دیكه كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ى ته‌واو ده‌بێت و به‌ڕووى هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هۆكارى داڕوخانى پرده‌كه زۆرى ئاوى بارانى ئه‌م دواییه بوو كه له سنوورى هه‌ولێره‌وه له‌ناوچه‌ى كۆده‌ره هاتبووه ئه‌و پرده‌و به‌هۆى به‌هێزى ئاوه‌كه‌وه پرده‌كه داڕوخابوو.