رێگەی هەولێر پیرمام- فۆتۆ هاتوچۆی هەولێر
چی بەسەرهاتبوو؟
ئه‌و ژنه رووسییه‌ی له پیرمام ون ببوو دۆزرایه‌وه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ژنێكی رووسی له به‌رزاییه‌كانی مه‌سیف دوای ئه‌وه‌ی ون ببوو، دۆزرایه‌وه و باری ته‌ندروستی جێگیره.
كاروان میراوده‌لی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، “ژنێك كه ئه‌م ئێواره‌یه له به‌رزاییه‌كانی پیرمام ون بووە، دۆزرایه‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه”.
وتیشی، ژنه‌كه رووسییه و دوو كاتژمێر دوای ونبوونی، دوای گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی پیرمام، دۆزرایه‌وه و له‌هۆش خۆی چووبوو.
“ژنه‌كه ته‌مه‌نی 38 ساڵه و گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا