حاسڵاتی ئێوارە
ئیسرائیل و حەماس یەکتر بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن
964+
ژووری هەوڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا سێ بۆمب لە نزیک هێزەکانیان تەقیوەتەوە لە باکووری غەزە، بەو هۆیەوە ئاگربەستەکەیان شکاوە.
ئەبوعوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام سوپای ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی ئاگربەست و دەڵێت ئێمە پابەندین، بەڵام ئەوان لە تانکەکانەوە تەقەیان کردووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە غەزە، ئێستا لە مەترسی بۆردومانەکان گەورەترە، چونکە وابڕوات ئەو خەڵکەی بۆردومان نەیکوشتن، نەخۆشی لەناویان دەبات.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند 150 دیلیان لە لای حەماس ماوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، کە ئێستا رۆڵی ناوبژیوان دەبینێت، دەڵێ هیچ رێگایەک نییە بۆ دڵنیابوونەوە لە ژمارەی دیلەکان.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، پاش تەواوبوونی ماوەی ئاگربەست، یەکەم ئامانجی ئیسرائیل شاری خانیونسە، دەیەوێت گورزی گەورە لەو شارە بدات، کە شوێنی لەدایکبوونی یەحیا سنواری سەرکردەی دیاری حەماسە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سوپا و هۆبەی هەواڵگری لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەردا شکستیان هێنا، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە بەو وردەکارییەوە سەرقاڵ بین.