دره‌نگاى شه‌و له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر – خه‌بات چی روویدا؟
964+
ژوورى هه‌واڵ
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر – خه‌بات، ته‌نكه‌رێك دواى وه‌رگه‌ڕانى سوتاو، شۆفێره‌كه‌شی گیانى له‌ده‌ستدا.
964 له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م رووداوه‌ى كرد و ده‌ركه‌وت كه ته‌نكه‌ره‌كه گازوایلى پێبووه و دواى وه‌رگه‌ڕانى ئاگرێکی گەورە کەوتوەته‌وه و دوکەڵی رەشی ئاگرەکە دەیان مەتر بۆ ئاسمان بەرزبوبووەوە.
شۆفێره‌كه‌ى كه له‌ناو ته‌نكه‌ره‌كه گیری خواردبوو، به‌هۆى بڵێسه‌ى زۆرى ئاگره‌كه‌وه نه‌یتوانى خۆى رزگاربكات و گیانى له‌ده‌ستدا.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، پاش کاتژمێرێک تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام شۆفێرەکەی دەربازی نەبووە و ئاگری بەتینی تانکەرەکە سووتاندویەتی و گیانی لەدەستداوە.