وێنەیەکی سیستمی پریپەید ...... وێنە: وەزارەتی کارەبا
هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێده‌كرێت
سۆران ده‌كرێته سیستمی پریپەید
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارە هه‌فته‌ى داهاتوو، ده‌ست به به‌ستنى سیستمى پریپه‌ید له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بكرێت و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا له ناوچه‌ى پیشه‌سازى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌فا سه‌ید خان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاره‌باى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئه‌مه پێكهێناوه و بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به كاره‌كان بكرێت.
وتیشی “له قۆناغى یه‌كه‌م له ناوچه‌ى پیشه‌سازی ده‌ست پێده‌كرێت، چونكه ئه‌و شوێنه فیده‌رێكی تایبه‌تى هه‌یه و كاره‌كانى ئاسانتره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، کارەبا دەبێتە سیستمی کارت و هاوڵاتی دەتوانێت ئەم کارتە بەکاربهێنێت.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ نرخى كاره‌بای پریپه‌یدى داناوه، بریتییه له هەر کیلۆواتێک بۆ ماڵان به 18 دینار و بۆ شوێنه بازرگانییه‌كان 156 دیناره، وته‌بێژى كاره‌باى سۆرانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه، نرخه‌كه هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت، كه داندراوه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.