بەشە خۆراک دابەشدەکرێ

وەزارەتی بازرگانی: دابەشکردنی خۆراک کاریگەری لەسەر نرخی برنج و ئارد هەبووە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەوتەی وتەبێژی بازرگانی عێراق بێت، تا کۆتایی ئەمساڵ دوو سەبەتەی خۆراك دابەشدەکرێت و لە ساڵی داهاتووش سێ مادەی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.

زیادکردنی مادەکان، هەریەک لە ئاردی سفر، پەنیر و شیر دەگرێتەوە.

موسەننا فرێجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی وتووە، بە مەبەستی رێگرتن لە قۆرخکاریی بازرگانان دەستمان بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی خۆراك کردووە و سەبەتەیەکی دیکەی خۆراکیش تا کۆتایی ساڵ دابەشدەکەین.

“دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کاریگەریی لەسەر سەقامگیری نرخی خۆراك و دابەزینی نرخی برنج و ئارد لە بازاڕەکاندا دروست کردووە”، موسەننا فرێجی وای وت.

بەشەخۆراکی بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت

بەشەخۆراکی بەشێک لە فەرمانبەران دەبڕێت