لە ماوەی هەفتەیەکدا
زیاتر لە 38 تۆن قاوە و شەعریە دەستیبەسەردا گیراوە
964+
ژووری هەواڵ
یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی سەرتەک – پشتە، لە ماوەی یەک هەفتەدا رێگریان کردووە لە هاوردەکردنی زیاتر لە 38 تۆن خۆراک کە بە رێگەوە بوون تا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغبکرێنەوە.
یەکشەممە 26.11.2023، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، زیاتر لە 25 تۆن لەو خۆراکەی دەستیبەسەردا گیراوە شەعریە بووە، 13 تۆنەکەی دیکەش جۆرێک لە قاوە بووە، کە لەگەڵ پسکیت تێکەڵ کراوە و بە قاوەی سۆلار ناسراوە.
هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە خواردنە ئەوەیە، کە هاوتای تایبەتمەنیدی عێراقی نەبوون.
مەرزی سەرتەک – پشتە دەروازەیەکی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە، دەکەوێتە ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە.