پێشتر ئامێرێکی کۆنی هەبووە

ئامێرێکی تیشک بۆ بنکەی تەندروستی تەکیە دابین دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ئامێرێکی دجیتاڵی تیشک FPD لە جۆری iRay Technology بۆ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی تەکیە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دابین کرا.

پێشتر بنکە تەندروستییەکە ئامێرێکی تیشکی کۆنی هەبووە، بەڵام ئەم ئامێرە کۆمپیوتەرییە و کارکردنی خێراترە و هاوڵاتییانی زیاتر دەتوانن لێی سوودمەندبن.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، ئامێرەکە زۆر نوێیە و کوالێتییەکەی زۆر بەرزە و بە 39 ملیۆن دینار دابین کراوە.

وتیشی، “33 هەزار کەس لە تەکیە دادەنیشن و لێی سوودمەند دەبن، تەنانەت دانیشتووانی چەمچەماڵیش دەتوانن لێی سوودمەند ببن”.

ناحیەی تەکیە سەر بە قەزای چەمچەماڵە.

هەفتەی رابردووش ئامێرێکی مامۆگرافی کوالێتی بەرز بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پیشڕەو لە چەمچەماڵ دابین کرا.

تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکڕێت

تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکڕێت