تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەکڕێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەسەر بوودجەی تەندروستی سلێمانی دەکڕێت.

تا ئێستا ئۆتۆمبێلەکان نەکڕدراون، بەڵام رەزامەندی دراوە و پارەی بۆ تەرخان کراوە و تەنیا کڕینیان ماوە.

“بەو دوانەوە 16 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنمان دەبێت، هەرچەندە هێشتا پێویستمان بە زیاترە بەڵام بەشێک لە کارەکانمان بۆ ئاسانتر دەکات”، ئەوە قسەی فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵە بۆ 964.

وتیشی، “ئێمە بەردەوام کێشەی ئامێر و پێداویستیمان هەیە لە تەندروستی چەمچەماڵ و بەردەوامیش لە داواکاری و هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکانداین”.