هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر زاخۆ شکستێکی دیکەی تۆمار کرد

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

لە گەڕی پێنجی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە سەر یاریگای فەڕەنسۆ هەریری هەولێری تووشی سێیەم شکست کرد لەم وەرزەی خولەکە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بێ گۆڵ بە کۆتاهات، بەڵام گێمی دووەم زاخۆ کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کرد و لە یانەی هەولێر باشتر بینرا، لە خولەکەکانی ( 62 ، 68) لە رێگەی یاریزانان ( پاتریک مارسیلینۆ و موهەیمەن سەلیم ) دوو گۆڵیان تۆمارکرد.

هەولێر زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکەیدا و لە خولەکی 77 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە ناوبژیوان گۆڵەکەی رەتکردەوە.

لە ئەنجامدا یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە، کۆی خاڵەکانی بوون بە حەوت خاڵ چەند پلەیەک سەرکەوت بۆ ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

هەرچی یانەی هەولێرە خاوەنی تەنیا چوار خاڵە و سێ یاری دۆڕاوە و یارییەکی بردووەتەوە لە یاریەکیش یەکسانبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی