29 هەزار خانوو هەیە

خانووە پلاستیکییەکان نزیکەی 15 هەزار هەلی کاریان رەخساندووە

964+

پێشەوا محەمەد

لە هەرێمی کوردستان 29 هەزار و 420 خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی هەن و 14 هەزار و 708 هەلی کاریان رەخساندووە، زانیارییەکە هی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمە.

بە پێی ئامارێک کە 964 لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە وەریگرتووە، تەنیا سلێمانی 22 هەزار و 103 خانووی پلاستیکی هەیە، دهۆک سێ هەزار و 263 خانوو و هەولێر سێ هەزار و 127 خانوو و گەرمیان 36 خانوو و هەڵەبجە 30 خانووی پلاستیکی کشتوکاڵیان هەیە.

ئەو ئامارەی 964 وەری گرتووە دەریدەخات، سێ هەزار و 813 جوتیار خاوەندارێتی ئەو خانووانە دەکەن و 14 هەزار و 708 هەلی کاریان رەخساندووە.

“سلێمانی دەرفەتی گەورەی بۆ دروستکردنی خانووی پلاستیکی رەخساندووە و نەک تەنیا لە هەرێم بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق یەکەم پارێزگایە لە زۆری خانووی پلاستیکیدا”، ئەوە قسەی شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان دەرفەتی کارەکان لەو پڕۆژە کشتوکاڵیانەدا زیاتر بکەن.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی کە بە 964 دراوە، ئەمساڵ 185 هەزار تۆن خەیار و تەماتە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەرهەم هێندراوە.

کشتوکاڵیی سلێمانی: دەست بە چاندن بکەن و پەڵەی داوە

کشتوکاڵیی سلێمانی: دەست بە چاندن بکەن و پەڵەی داوە