تەنیا 600 مەتر لە کۆمەڵگەی قەدش دوورە

گەلی ئیسڤکا لە کۆمەڵگەی قەدش بۆردومان کرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمتر لە کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا گەلی ئیسڤکای نزیک کۆمەڵگەی قەدشیان لە ئامێدی بۆردومان کردووە و خەڵکی ناوچەکە گوێبیستی دەنگی بەهێز و دوکەڵی پاشماوەی بۆردومانەکەیان بینیوە.

بارز جاسم، دانیشتووی کۆمەڵگەی قەدشە و بە 964ی وت، دوو رۆژە فڕۆکەکانی تورکیا ئەم شوێنە بۆردومان دەکەن، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە خەڵک پێی دەڵێن “دەرگای گەلی ئیسڤکا” واتا سەرەتای گەلیەکەیە، ئیسڤکا گوندێکی کۆنی قەدشە و بۆردومانەکە نزیک بووە خەڵک بە ئاشکرا دوکەڵ بینراوە.

مقەدەم ئەشقی محەمەد شەریف، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی قەدش بە 964ی وت، “بۆردومانەکە نزیکەی 40 خولەک لەمەوبەر بووە، ئەشکەوتێک لەو ناوچەیە هەیە گومان دەکرێت چەکدارانی پەکەکە لەو ئەشکەوتە هەبن، بۆیە پێدەچێت ئەشکەوتەکە بۆردومان کرا بێت.

بەوتەی مقەدەم ئەشقی محەمەد بێت، هێشتا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە نیە.

گوندی ئیسڤکا یاخود گەلی ئیسڤکا تەنیا 600 مەتر لە ناوەندی کۆمەڵگەی قەدشەوە دوورە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

كوێستانەكانی سیدەكان بۆردومان کران

كوێستانەكانی سیدەكان بۆردومان کران