کارەکان وردن
نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەکوێ گەیشت؟
+964
شاخەوان عومەر
قۆناغی درێژکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو قەڵای هەولێر تەواو بووە و 20 خانووش لەسەر هەمان نەخشەسازی خۆیان نۆژەنکراونەتەوە
سەبارەت بە سستیی نۆژەنکردنەوەکەش، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت، “پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بەردەوامە و سست نییە، بەڵام وردەکاری زۆری دەوێت
ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی وردەکاری و هەستیاریی کارەکە، هەمووی کاری دەستە، ئامێری گەورەی بیناکاری کاری تێدا ناکرێت.
لەگەڵ تەواو بوونیشی، دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری و چەند ماڵێکیش وەک هێمای ئاوەدانی لە قەڵاکە نیشتەجێ دەکرێن، ئەمە قسەی مەسعود کاڕەشە.
قەڵای هەولێر شوێنەوارێکی مێژووییە و وەک توێژەران لێکۆڵینەوەیان کردووە، مێژووەکەی بۆ 6 شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ساڵی 2007 کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر (HCECR) بۆ سەرپەرشتیکردنی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە دامەزرا، لە ھەمان ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی قەڵاکە، جگە لە یەک خێزان وەک بەشێک لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوهکە، لە قەڵاکە راگوێزران و له شوێنی دیكهی ههولێر قهرهبووكراونهتەوه.