بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک. وێنە: 964
بەهۆی لێڵ بوونی ئاوەوە
بەرهەمهێنانی ئاو لە دهۆک بە نیوە کەمی کردووە
964+
توانا نەقی
بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لە چەند رۆژی رابردوو بەتایبەت لە دهۆک باری بەرهەمهێنانی ئاوی ماڵان بە نیوە کەمی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕیوەبەرایەتی ئاوی دهۆک بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانی زۆرەوە پرۆژەی ئاوی دهۆک بە رێژەیەکی زۆر لێڵ بووە و بەردەوامیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
دەشڵێت، لێڵبونی ئاوەکە 50% رێژەی بەرهەمهێنانی ئاوی کەمکردووە، چاوەڕێدەکەن زیاتریش لێڵ ببێت کە ئەوەش کاردەکاتە سەر خشتەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا نەکەن.