بۆ ماوەی چوار رۆژە

لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ئاگربەست راگەیەنرا

964+

فەهمی نەبی

دوای 49 رۆژ لە کوشتن و هێرش و ئاوارەبوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:00 ئاگربەستێکی چوار رۆژە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەنرا.

مەرجی سەرەکی ئاگربەستەکە ئازادکردنی 200 دیلە لەنێوان هەردوولا، بەڵام هەرزوو ئیسرائیل رایگەیاند “کەس بەنیازی وەستانی شەڕ نەبێت تا حەماس لەناو نەبەین”.

وردەکاری رێکەوتنەکە چییە؟

بڕیارە حەماس 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکات و لەبەرامبەردا ئیسرائیل 150 فەڵەستینی ئازاد بکات و لەماوەی ئەو چوار رۆژە، رێگە دەدرێت سەدان بارهەڵگری کاروانی مرۆیی بگەیەنرێتە کەرتی غەزە.

لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە کە چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگە جوونشینەکان، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە تا ئەمڕۆ 14 هەزار و 532 کەس لە کەرتی غەزە کوژراون، جگە لەوە 35 هەزاری دیکەش بریندارن.

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا نییە

ئیسرائیل شانسی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەردا نییە