ساغکردنەوەی دەنگۆ

ئایا ئەمشەو هیچ هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر فرۆکەخانەی هەریر؟

964+ 

ئاکام غەفور – خەلیفان

ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، 964 بەداوداچوونی بۆ ئەم دەنگۆیە کردووە و دەرکەوت هیچ هێرشێک ئەمڕۆ نەکراوە.

پەیوەندیمان بە چەند هاوڵاتیەکی دانیشتووی نزیکی فڕۆکەخانەی هەریر کرد، هەموویان یەک شتیان وت، “ئەمشەو گوێبیستی هیچ دەنگێک نەبووین”.

964 پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی ئەمنی هەریر کرد، هەموویان رەتیانکردەوە ئەمشەو هیچ هێرشێک کرابێتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر ئەوەی باس دەکرێت دوورە لە راستییەوە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوێک کە ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان، كه‌ له‌ 9.11.2023 بڵاویانكرده‌وه‌، بنكه‌كه‌ لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه‌ چۆڵکراوە.

964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بەشێوەی هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی هەوڵی ساغکردنەوەیان دەدات.

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکا...

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر