ئەدەب و میوزیک یەکدەگرن

سلێمانی و سنە هەفتەیەکی هاوبەشی رۆشنبیری بەڕێوە دەبەن

964+

پێشەوا محەمەد

شاری سنە و شاری سلێمانی لە گفتوگۆی بەڕێوەبردنی هەفتەیەکی رۆشنبیرین بەیەکەوە و سەرقاڵی دانان و بەرنامە و چالاکییەکانن.

شاندێکی هونەرمەندان لە سنەوە دوێنێ چوارشەممە هاتبوونە سلێمانی و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک هونەرمەندی سلێمانی ئەو باسەیان تاوتوێ کردبوو.

موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە چالاکییەکان لە کوێ دەبن، چونکە یەک دانیشتن کراوە.

وتیشی، “چالاکییەکان هونەری و رووناکبیری دەبن لە لایەن هەردوو لاوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانیش هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک لەوبارەیەوە پێشکەش دەکەین”.

ساڵی 2019، سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبی و سنە وەک شاری داهێنەری میوزیک لە لایەن یونسکۆوە دەستنیشان کران.

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێ...

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێمانی