بودجەکەی زیاتر لە 250 ملیۆن دینارە

ژمارەیەک کۆڵان لە هەڵەبجە قیرتاو دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

ژمارەیەک کۆڵانی گەڕەکی ئەندازیاران لە شاری هەڵەبجە قیرتاو دەکرێن و بڕی زیاتر لە 250 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە.

قیرتاوکردنەکە لە کاتێکدایە دانیشتووانی ئەو کۆڵانانە دەمێکە داواکاریی قیرتاوکردنیان بۆ وەزارەتی شارەوانی بەرز کردووەتەوە.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، کارەکە جگە لە قیرتاوکردن شۆستەی سەرجەم کۆڵانەکانیشی لەگەڵدایە.

دەشڵێت، “هەموو رێکارەکان تەواوبوون و رەزامەندییەکە وەرگیراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی لیژنەیەک پێکبێنین و پارەکەی بۆ وەربگیرێت و دەست بە کارکردن بکرێت”.

لە چەند رۆژی رابردوودا شارەوانیی هەڵەبجە 26 زەوی نایابی لە ناو سنووری شارەوانییەکەیدا فرۆشت.

“ئەم پڕۆژەی قیرتاوکردنە لەسەر داهاتی 100%ـی فرۆشتنی زەوییە نایابەکانی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت”، ئەوەش قسەی سەلام بیلالە.

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن