ریال بە دوای راهێنەردا دەگەڕێت
ئه‌نچیلۆتی له به‌ڕازیل به دوای خانوودا ده‌گه‌ڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وادیاره به‌ڕازیلییه‌كان واز له ئه‌نچیلۆتیی ناهێنن و ده‌یانه‌وێت مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان وه‌ربگرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئیسپانیا نزیكبوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا ئاشكرا ده‌كات.
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، بە دوای ماڵێکدا دەگەڕێت بۆ خێزانەکەی لە بەڕازیل، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا.
گرێبەستی ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن راهێنەرە ئیتالییەکە پێشتر گرێبەستی مەشق و راهێنانەکانی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل واژۆ کردووە، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه.
بە پێی زانیارییه‌كانی بەرنامەی “ئێلچیرێنگیتۆ”ی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی بە دوای شوێنێکدا دەگەڕێت بۆ مانەوە لە بەڕازیل، هەروەها سەرسامە بە خانوویەک، کە هی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدە.
بەم دواییە یانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە زیاتر لە راهێنەرێکەوە کردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا شوێنی ئەنچیلۆتی بگرێتەوە، وەک رۆبێرتۆ دی زێربی و چابی ئەلۆنسۆ.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نچیلۆتی ره‌تیكرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل بكات و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی هاوینی داهاتوو ده‌كات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتووی خۆی.
به‌ڕازیلییه‌كان له دوای مۆندیالی 2022 و وازهێنانی چیچێی راهێنه‌ر، هه‌وڵی رازیكردنی ئه‌نچیلۆتی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشتا بۆیان نه‌كراوه.
بەڕازیل لە کۆتا چوار یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چونکە لەگەڵ ڤەنزوێلا یەکسان بوو، دواتر بە ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین دۆڕا، ئەمەش پێشینەیەکی مێژوویی بوو بۆ تیپه‌كه، كه بۆ یەکەمجار لە کاتی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی سیلیساو ئێستا به 7 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی 10 تیپه‌كه‌ی ئه‌مریكای باشووره له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.
لە پێشینەیەکی دیکەی مێژوویی‌دا، هەڵبژاردەی بەرازیل لە مێژووی بەشداریکردنی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا یەکەم یاری خۆی لە یاریگه‌ی خۆیدا دۆڕاند، كه به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین بوو.