رۆژی دوو بەندکراو مۆڵەتی کاتییان پێدەدرێت
+964
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ئەمساڵ لە زیندانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان 170 بەندکراو مۆڵەتی کاتییان پێدراوە، کە بە رێژەی ناوەندیی دەکاتە دوو کەس بۆ هەر رۆژێک.
ئەو مۆڵەتانە، تۆمەتبارانی تیرۆر، کوشتن و رفاندنی نەگرتووەتەوە.
بەپێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2017ی تایبەت بە مۆڵەتی سزادراوان لە فەرمانگەكانی چاكسازیی كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتەکە سێ مانگ جارێک دەبێت و هەرجارەی پێنج رۆژ دەبێت جگە لە رۆژانی چوون و هاتنەوە.
هەروەها دەبێت بەندکراو بڕی 25 ملیۆن دینار لە بانک بخەوێنێت، یان خانوویەک لە رەهن دابنێت. جگە لەوانەش هەر بەندکراوێک سێ جار هاتنەوە لە مۆڵەتی پێشێل کرد چیتر مۆڵەتی پێ نادرێت.
ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەو زانیارییانەی بە 964+ دا.