964 رێزلێنانی پێشکەش کرا
لە رۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆندا ئاهەنگێک لە هەولێر بەڕێوەچوو
964+
شۆڕش هەرکی- هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری هەولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن، قوتابخانەکانی ستیرلینگ و كۆلیژی ئیشق لە کوردستان و عێراق، بە ھاوکاری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان – لقی ھەولێر، یەکەم دیداری یەکترناسینی بەم بۆنه‌یه‌وه بۆ بەشێکی زۆری کەناڵەکان رێكخست.
له بۆنه‌كه‌دا، نوێنه‌ری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌شداربوون و رێزلێنانیان پێشکەش کرا، نوێنه‌ری تۆڕی 964یش میوانی بۆنه‌كه بوو.
شێروانی عەلی، بەرپرسی پەیوەندییه‌کانی کۆلێژی ئیشق لە کوردستان و عێراق، سه‌باره‌ت به رێكخستنی بۆنه‌كه بۆ 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ته‌له‌ڤزیۆن رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردن و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا