لافاوی گەڕەکی قەتەوی هەولێر لە دواین دابارین. وێنە :964
47 پرۆژەی لافاو جێبەجێ دەکرێن
حکومەت لە هەولێر 38 ملیار دیناری بۆ بەرگرتن لە لافاو تەرخان کردووە
964+
ژووری هەواڵ
بە مەبەستی بەرگرتن لە لافاو و گۆڕانی کەشوهەوا لە سنووری پارێزگای هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 38 ملیار دیناری تەرخان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.11.2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 47 پرۆژەی لافاو لە سنوری هەولێر جێبەجێ دەکرێن و حکومەت بڕی 38 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردوون.
بەشێک لە پرۆژەکان بریتین لە گەورەکردنی بۆکس کەلڤەردی ژێر شەقامەکان لەسەر رێرەوەکان لە 14 شوێنی جیاجیای شاری هەولێر و دروستکرنی رێرەوی نوێی ئاوی سروشتی باران.
لەسەر ئەو بڕە پارەیەی تەرخان کراوە، بە درێژی 350 کیلۆمەتر رێڕەوەکانی ئاو پاککراونەتەوە و چەند ئاوەڕۆی سندوقی و لوولەیی دروستکراون.
“لادانی زێدەڕۆیی و سەرپێچی و پردە کاتیەکان، بێجگە لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە، کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان”، پارێزگاری هەولێر وا دەڵێت.